هەواڵەکان

    هۆڵێکی تری وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کرایه‌وه‌ .

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱۷/۳/۲ له‌ ڕێو ڕه‌سمێکدا له‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری قورگ و لوت و گوێ هۆڵێکی وانه‌ وتنه‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ تێچووه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری قورگ و لوت و گوێ سه‌رف کراوه‌ .
    به‌ ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری سوپایان ده‌که‌ی هیوادارین نمونه‌یان زۆر بێت.
    زیاتر

    دابین کردنی سێتێکی نوێی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌.

    له‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری میزه‌رۆی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌سه‌ر داهاتی نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه‌ تایبه‌ت و به‌شێک وه‌ک دیاری له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.پشتیوان به‌زاز و پرۆفیسۆر شوقی غزاله‌ هه‌ڵسان به‌ دابین کردنی سێتێکی نوێی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ .
    زیاتر

    کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر و نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ چوو .

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۸/۲۲ به‌ سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێز د.شاخه‌وان دزه‌ یی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه‌ تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان له‌ کاتی سه‌ردانی کردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تیان بکرێت.
    زیاتر

    بۆ یه‌که‌م جار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی لای ڕاستی کۆڵۆن به‌ نازور ئه‌نجامدرا.

    به‌ڕێز (د. سه‌رهه‌نگ حسێن ) پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتوی ئه‌نجامدا بۆ لابردنی لای ڕاستی کۆڵۆن به‌ نازور .
    شایه‌نی باسه‌ یه‌که‌م جاره‌ ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ به‌ نازور ئه‌نجام ده‌درێت .
    زیاتر

    کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی بۆ به‌ڕێز (د.شاخه‌وان دزه‌یی)به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئه‌نجامدرا.

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/٦/۱٥ به‌ڕێز( د.شاخه‌وان دزه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ ێاماده‌ بوونی به‌ڕێز(جبار عسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێری له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئاماری شه‌ش مانگی ڕابردووی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری خسته‌ ڕوو هه‌روه‌ها ڕوونکردنه‌وه‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یه‌ندن دا سه‌باره‌ت به‌ سیسته‌می (semi private) نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه‌ تایبه‌ت.
    زیاتر

    کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کارگێری و سه‌رۆک به‌شه‌کان ئه‌نجامدرا .

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/٥/۲٦ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د.شاخه‌وان دزه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و گیرو گرفتانه‌ی که‌ دێنه‌ به‌رده‌م پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ له‌ کاتی ڕایی کردنی کاره‌کان هه‌روه‌ها چه‌ند ته‌وه‌رێکی تری گرنگ خرانه‌ به‌ر باس که‌ تایبه‌تن به‌ به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ .
    زیاتر

    له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ڕۆژی جیهانی په‌رستاران به‌رز ڕاگیرا .

    له‌ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/٥/۱۲ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ ئاماده‌ بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ به‌ڕێز(د.شاخه‌وان دزه‌یی) و به‌ ئاماده‌ بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێری و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیه‌تی و سه‌رۆکی په‌رستاران و نوێنه‌ری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی دیاری و شیرینی به‌خشرایه‌ په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری وه‌ له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا گه‌رمترین پیرۆزباییان له‌ په‌رستاران کرد و هیوای به‌رده‌وام بوونیان خواست له‌ خزمه‌ت کردنی هاوڵاتیان له‌م ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ی خۆیان  که‌ به‌ باشترین شێوه‌ جێ به‌ جێی بکه‌ن .
    زیاتر

    به‌ڕێز (د.بکر کورده‌) دوا کۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کان ئه‌نجامدا

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۳/۳۰ به‌ڕێز د.بکر کورده‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری کۆبۆوه‌ که‌ ئه‌مڕۆ دواین ڕۆژیتی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کردنی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا سوپاسی هه‌موو پزیشک و کارمه‌ندانی کرد که‌ یارمه‌تی ده‌ر بوونه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و کاره‌کان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌له‌یه‌ن خۆشیانه‌وه‌ سه‌رۆک به‌شه‌کان سوپاسی( د.بکرکورده‌) یان کرد بۆ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و کۆششه‌ی پێشکه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کردووه‌.
    زیاتر

    ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌ندێک که‌ل و په‌لی وه‌ک هاوکاری گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری .

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۳/۲۷ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی کۆمه‌ڵێک که‌ل و په‌لی پزیشکی وه‌ک و عکازه‌ و مشایه‌ به‌ چه‌ند جۆرێکی جیاواز گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری  سوپاس و پێزانینیان ئاراسته‌ ده‌که‌ین هیوادارین نمونه‌یان زۆر بێت
    زیاتر

    یادی کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ڕاگیرا

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۳/۱٦ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری یادی کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌ وه‌ک ڕێزێک بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ک له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری وه‌ستان
    زیاتر

    کۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۳/۳به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری (د.بکر کورده‌) و به‌ ئاماده‌بوونی ستافی کارگێری نه‌خۆشخانه‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ڕێوه‌ چوو له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند گیروو گرفتێک کرا و باسی چاره‌سه‌ر کردنیان کرا،هه‌روه‌ها تاو و توێی ئه‌و بڕیاره‌ کرا که‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داویه‌تی بۆ کردنه‌وه‌ی ڕاوێژکاری ئێواران له‌ نه‌خۆشخانه‌ حکومیه‌کان.
    زیاتر

    ئامێرێکی نوێی تیشک(x.ray) دامه‌زرا بۆ به‌شی سه‌نته‌ری هه‌رس و جگه‌ر

    به‌م ئامێره‌ ده‌ گوترێت (x.ray . screen) ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ شوێنێک بۆ شوێنێکی تر که‌ به‌کار ده‌هێنرێت له‌ لایه‌ن پزیشکانه‌وه‌ بۆ دڵنیا بوون پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن .
    زیاتر

    ئامێرێکی نوێی بینینی گه‌ده‌و کۆڵۆن دامه‌زرا بۆ به‌شی سه‌نته‌ری هه‌رس و جگه‌ر

    ئامێرێکی نوێی بینینی گه‌ده‌و کۆڵۆن دامه‌زرا له‌ جۆری (olympus) له‌ مۆدیلی (multi-bemding capability)شایه‌نی باسه‌ ئه‌م ئامێره‌ پێشکه‌وت و ترین ئامێره‌ بۆ پشکنینی بینینی گه‌ده‌ 
    زیاتر

    کۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی کارگێڕی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۲/٤ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری (د.بکر کورده‌) و به‌ ئاماده‌بوونی ستافی کارگێری نه‌خۆشخانه‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ڕێوه‌ چوو له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند گیروو گرفتێک کرا و باسی چاره‌سه‌ر کردنیان کرا هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر کاتژمێری ده‌وام کرایه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ کاتژمێر ۸ ی به‌یانیه‌وه‌ تاوه‌کوو ۱ ده‌وامی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ده‌توانێت له‌ هه‌فته‌یه‌کدا دوو ڕۆژ پشوو وه‌ربگرێت .
    زیاتر

    دوای ئه‌وه‌ی ئامێرێکی نوێی (M.R.I) له‌ ماڕکه‌ی (SIEMENS) دامه‌زرا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۲/۳ جێگیر کرا و که‌وته‌ کار

    دوای ئه‌وه‌ی ئامێرێکی نوێی (M.R.I)  له‌ ماڕکه‌ی (SIEMENS) مۆدیل (MAGNETOM AERA 1.5 TELA) دامه‌زرا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی  ۲۰۱٦/۲/۳ جێگیر کرا و که‌وته‌ کار ئه‌م ئامێره‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر پێشکه‌وتوه‌و نوێ یه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌مه‌و دوا خزمه‌تی زیاتری نه‌خۆش بکرێت به‌ تایبه‌ت له‌ نۆره‌ دانان که‌ ماوه‌یه‌کی زۆری پێده‌چوو تا نۆره‌ی (M.R.I) یان به‌ر ده‌که‌وت له‌مه‌و دوا به‌ ماوه‌یه‌کی که‌متر به‌ریان ده‌که‌وێت .
    زیاتر

    مه‌ڕاسیمێک ڕێکخرا بۆ کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌که‌مان خاتوو(گه‌لاوێژ عبداللة) کارمه‌ندی به‌شی دایه‌نگه‌

    مه‌ڕاسیمێک ڕێکخرا بۆ کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌که‌مان خاتوو(گه‌لاوێژ عبداللة) کارمه‌ندی به‌شی دایه‌نگه‌ به‌ هۆی خانه‌ نشین بوونی به‌ڕێزیانه‌وه‌ که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ (۳۰) ساڵه‌ خزمه‌ت ده‌کات له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری
    زیاتر

    ئامێری نوێی (Yag laesar) له‌ به‌شی چاوی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دامه‌زرا

    ئه‌م ئامێره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌کانی ئاوی سپی و ئاوی ڕه‌شی تیژ و له‌ حاڵه‌تی فریا گوزاری کتوپر بۆ نه‌خۆشانی توشبوو به‌ ئاوی ڕه‌ش به‌ کار دێت.
    زیاتر

    به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د.بکر کورده‌) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ ئاماده‌بونی ستافی کارگێری و سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کارگێری به‌ڕێوه‌چوو

    ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۲۱/۱/۲۰۱٦ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د.بکر کورده‌) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ ئاماده‌بونی ستافی کارگێری و سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کارگێری به‌ڕێوه‌چوو له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر گیروگرفتانه‌ی که‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌ ڕایی کردنی کاره‌کان .
    به‌ ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری سوپاسی گشت پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ کرا له‌گه‌ڵ نه‌بونی مووچه‌ به‌و په‌ڕی لێپرسراویه‌وه‌ کاره‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن .
    هه‌روه‌ها باسی کردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئێواران کرا که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌وه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ کراوه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا ،شایه‌نی باسه سه‌ردانی کردنی نه‌خۆش بۆ ده‌وامی ئێواران به‌پاره‌ ده‌بێت به‌ڵام به‌ بڕێکی که‌م و دیاری کراو، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌ .
    زیاتر

    سەنتەری ڕاهێنانی پزیشکی سەر بەنەخۆشخانەی ڕزگاری هەڵسا بە ڕێکخستنی ڕۆژی ووردبینی(Audit day)

    به‌ ئاماده‌ بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێز (د.سامان به‌رزنجی) و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ڕێز(د.بکر کورده‌) به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر و سه‌رۆک به‌شه‌کان  سەنتەری ڕاهێنانی پزیشکی سەر بەنەخۆشخانەی ڕزگاری هەڵسا بە ڕێکخستنی ڕۆژی ووردبینی (Audit day) لە بەرواری ۱٤/۱/۲٠۱٦ بەمە بەستی خستنە ڕوی ئاماری ساڵانەی نەخۆشخانەی ڕزگاری و چۆنیەتی بەرەو پێشخستنی خزمەت گوزاری تەندروستی لە بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانە بۆ ساڵی ۲٠۱٥- ۲٠۱٦ 
    له‌م سیمیناره‌دا چاڵاکی و ئاماری ساڵانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری خرایه‌ ڕوو  وه‌ له‌ به‌شیدووه‌می پڕۆگرامه‌که‌دا ئه‌و ئۆدیتانه‌ی خواره‌وه‌ پێشکه‌ش کرا له‌لایه‌ن به‌شه‌کانه‌وه‌.
    ۱- به‌شی مێشک و ده‌مار
    ۲-به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
    ۳- به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری میزه‌رۆ
    ٤-به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی
    ٥-به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری چاو
    ٦-به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری
    ۷- به‌شی هه‌ناو
    زیاتر

    مه‌ڕاسیمێکی ڕێزلێنان ڕێکخرا بۆ کارمه‌ندی به‌ڕێز(عبدالخالق تاهر) که‌ زیاتر له‌ (۳۰) ساڵه‌ خزمه‌تی کردووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری.

    به‌هۆی ئه‌وه‌ی کارمه‌ند (عبدالخالق تاهر) خانه‌ نشین کراوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ به‌شی ده‌رمان خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری مه‌راسیمێک رێکخرا بۆ ڕێزگرتن له‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی له‌و ماوه‌یه‌ کردوویه‌تی که‌ زیاتر له‌ (۳۰) ساڵه‌ بێ دابڕان
    زیاتر

    له‌ کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رۆک به‌شه‌کان چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ باسکرا و بڕیاری له‌سه‌ر درا

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۱/۷ به‌ سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێز (د. بکر کورده‌) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ ئاماده‌ بوونی جێگری به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی کارگێڕی به‌ڕێوه‌ چوو له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرینگ له‌وانه‌ فۆرمی نوێی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری که‌ بڕیار درا له‌مه‌ودوا به‌ فۆرمێکی نوێ کار بکرێت هه‌روه‌ها باسی باسی ئه‌و گیرو گرفتانه‌ کرا که‌ دێنه‌ به‌رده‌م تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی فشارێکی زۆری ده‌که‌وێته‌ سه‌ر به‌هۆی سه‌ردانی کردنی زۆری نه‌خۆش  هه‌روه‌ها چه‌ند ته‌وه‌رێکی تریش که‌ ڕۆژانه‌ دێنه‌ به‌رده‌م پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری .
    زیاتر

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۱/٥ (٤) دانه‌ قه‌ڵه‌وێره‌ی (bed) ی کاره‌بایی گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆ به‌شی (R.C.U)

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٦/۱/٥  (٤) دانه‌ قه‌ڵه‌وێره‌ی (bed) ی کاره‌بایی گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆ به‌شی (R.C.U) ئه‌م جۆره‌ قه‌ڵه‌وێرانه‌ له‌ باشترین جۆره‌کانی سه‌رده‌می ئێستایه‌ به‌ کوالیتی زۆر به‌رز دروست کراوه‌ و به‌ ئه‌لیکترۆنی کارده‌کات .
    زیاتر

    (30) دانه‌ ئامێری (Infusion pump) دامه‌زرا له‌ به‌شی چاره‌سه‌ری گرێ.

    (30) دانه‌ ئامێری (Infusion pump) دامه‌زرا له‌ به‌شی چاره‌سه‌ری گرێ که‌ ئه‌و ئامێرانه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ گواستنه‌وه‌ی ( خوێن ، مغزی، ...هتد) بۆ له‌شی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی دوای ئه‌وه‌ی  کێش و باڵای نه‌خۆش به‌و ئامێرانه‌ ده‌ناسنرێت.
    زیاتر

    ئامێری (Ultrasound-soring) ی ئەڵمانی دامه‌زرا له‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری و (E.N.T)

    ئه‌م ئامێره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ خاوێن کردنه‌وه‌ و کۆته‌ری کردنی برین له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ به‌ جوانترین شێوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن پزیشکانی جوانکاری به‌کاردێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری .
    زیاتر

    ئامێری (Ultrasound-soring) ی ئەڵمانی دامه‌زرا له‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری و (E.N.T)

    ئه‌م ئامێره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ خاوێن کردنه‌وه‌ و کۆته‌ری کردنی برین له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ به‌ جوانترین شێوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن پزیشکانی جوانکاری به‌کاردێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری .
    زیاتر

    کۆمپانیای هۆز هه‌ڵسا به‌ دابین کردنی چه‌ند ئامێر وکه‌ل و په‌لێک بۆ سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پزیشکی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری وه‌ک و هاوکاریه‌ک بۆ به‌ره‌و پێش بردنی بواری زانستی .

    کۆمپانیای هۆز هه‌ڵسا به‌ دابین کردنی چه‌ند ئامێر وکه‌ل و په‌لێک بۆ سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پزیشکی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری وه‌ک و هاوکاریه‌ک بۆ به‌ره‌و پێش بردنی بواری زانستی .ئامێره‌کان بریتی بوون له‌ چوار دانه‌ کۆمپیوته‌ر(desk tope) ، چوار دانه‌ داتاشۆ به‌ سکرینه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو دانه‌(u.p.s) و دوو دانه‌ (sound system) سیسته‌می ده‌نگی.
    به‌ڕێوه‌ به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری سوپاسی کۆمپانیای هۆز ده‌کات بۆ ئه‌م دیاری و هاوکاریانه‌ هیوادارین نمونه‌یان زۆر بێت کۆمپانیاکانی تریش هاوکاری نه‌خۆشخانه‌ حکومیاکان بکه‌ن بۆ به‌ره‌و پێش بردنی بواری ته‌ندروستی و خزمه‌ت کردنی هاوڵاتیان .
    زیاتر

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۲۸ ئامێرێکی (M.R.I) له‌ ماڕکه‌ی (SIEMENS) مۆدیل (MAGNETOM AERA 1.5 TELA) گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۲۹ ئامێرێکی (M.R.I) له‌ ماڕکه‌ی (SIEMENS) مۆدیل (MAGNETOM AERA 1.5 TELA) گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و جێگیر کرا له‌ به‌شی تیشک ئه‌م ئامێره‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر پێشکه‌وتوه‌و نوێ یه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌مه‌و دوا خزمه‌تی زیاتری نه‌خۆش بکرێت به‌ تایبه‌ت له‌ نۆره‌ دانان که‌ ماوه‌یه‌کی زۆری پێده‌چوو تا نۆره‌ی (M.R.I) یان به‌ر ده‌که‌وت له‌مه‌و دوا به‌ ماوه‌یه‌کی که‌متر به‌ریان ده‌که‌وێت .
    شایه‌نی باسه‌ ئه‌م ئامێره‌ به‌ زوترین کات جێگیر ده‌کرێت  و ده‌ست به‌ کارده‌بێت  له‌به‌شی تیشکی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری .
    زیاتر

    قه‌ڵه‌وێره‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی (bed automatic) دابین کرا بۆ سه‌نته‌ری هه‌رس جگه‌ر


    ئه‌م قه‌ڵه‌وێره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی به‌رز و نزم ده‌بێت و جوڵه‌ ده‌کات ته‌نها به‌ به‌کارهێنانی یه‌ک کۆنتڕۆڵ که‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ ستافی پزیشکی له‌ کاتی نه‌شته‌رگه‌ری کردنی نه‌خۆش
    زیاتر

    نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌رده‌وامه‌

    له‌سه‌ر دانێکی مه‌یدانی به‌ڕێز (د.بکر کورده‌) به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئه‌م شوێنانه‌ی به‌سه‌ر کرده‌وه‌ که‌ له‌ ژێر نۆژه‌نکردنه‌وه‌دان بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی کاره‌کان به‌باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چن
    زیاتر

    ئامێری (teaching microscope) مایکرۆسکۆبی فێرکاری دامه‌زرا له‌ به‌شی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری

    ئامێری (teaching microscope) مایکرۆسکۆبی فێرکاری دامه‌زرا له‌ به‌شی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ، به‌م ئامێره‌ ده‌توانرێت له‌ یه‌ک  کاتدا (sample) نمونه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن سێ پزیشکه‌وه‌ بپشکنرێت (check) بکرێت .
    هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ی ماسته‌ر ده‌خوێنن ده‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن بۆ مه‌به‌ستی  فێرکاری
    زیاتر

    له‌ سه‌نته‌ری هه‌رس و جگه‌ر پێنور (ناظور) (E.R.C.P) بۆ ڕێڕه‌وه‌کانی زراو ئه‌نجام ده‌درێت

    ئه‌م جۆره‌ پێنوره‌ (ناظور) ه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت که‌ به‌ردیان هه‌یه‌ له‌ ڕێڕه‌وی زراو به‌ ئامێری پێشکه‌وتوو و پزیشکی شاره‌زا له‌م بواره‌ ، شایه‌نی باسه‌ ئه‌م جۆره‌ پێنوره‌(اظور)  له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌مان به‌یانیان و ئێواران به‌ هه‌مان نرخ ده‌کرێت
    زیاتر

    ئامێری نوێی سڕکردن (anasthesia machine) دابین کرا بۆ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری میزه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پێنوری (ناظور) میزه‌رۆ له‌ نهۆمی دووه‌م

    ئامێری نوێی سڕکردن (anasthesia machine) دابین کرا بۆ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری میزه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پێنوری (ناظور) میزه‌رۆ له‌ نهۆمی دووه‌م
    زیاتر

    ئامێرێکی نوێ له‌ جۆری (Auto claves) بۆ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری نهۆمی یه‌که‌م دامه‌زراو بۆ یه‌که‌م جار به‌کار هات

    ئامێری تعقیم (Auto claves)له‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری نهۆمی یه‌که‌م به‌کار هات که‌ ئه‌م ئامێره‌ بۆیه‌که‌م جاره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ کاردێت چونکه‌ پێشتر که‌لوپه‌ل و ئالاتی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ ئامێرێکی کۆن ئه‌نجام ده‌درا که‌ ماوه‌یه‌کی زۆری پێ ده‌چوو ،به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌م ئامێره‌ نوێ یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی به‌ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دات و وه‌ هه‌ر خۆشی بوخار دروست ده‌کات بۆ پاک کردنه‌وه‌ی که‌ل و په‌ل و ئالاته‌کان .
    زیاتر

    ئامێرێکی نوێ له‌ جۆری (Auto Analayzer ) له‌ به‌شی تاقیگای نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دامه‌زرا

    ئه‌م ئامێره‌ بۆ پشکنینی ڤایرۆسات (HCV, HIV, HBS)له‌ خوێن به‌ کاردێت که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی کارده‌کات له‌ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر ده‌توانێت ۱۷۰ پشکنین به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌نجام بدات ،
    شایه‌نی باسه‌ ئه‌م جۆره‌ پشکنینه‌ پێشتر به‌ ده‌ست پشکنینه‌کان ئاماده‌ ده‌کران وه‌ توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌ ژماره‌یه‌ پشکنینه‌ ئه‌نجام بدات
    زیاتر

    به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری( د.بکر کورده‌) کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه‌چوو له‌گه‌ل سه‌رۆک به‌شه‌کان

    ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۱۷به سه‌ر په‌رشتی به‌رێز (د.بکر کورده‌) به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و به‌ئاماده‌بونی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی کارگێری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا له‌گه‌ل سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی  ڕزگاری له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ له‌وانه‌ هاتنی چه‌ند ئامێرێکی نوێ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و به‌رده‌وامی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی گشت به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ وه‌ هه‌روه‌ها پێویستی به‌رده‌وامی کۆبوونه‌وه‌کان بۆ به‌ره‌ پێش بردنی خزمه‌ت گوزاری بۆ هاوڵاتیان له‌ کاتی سه‌ردانی کردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ .




     
    زیاتر

    ڕۆژی ئاڵای کوردستان به‌رز ڕاگیڕا

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۱۷  به‌ ئاماده‌بونی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری  و ستافی کارگێری و کۆمه‌لێک پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری  ڕۆژی ئاڵای کوردستان به‌رز ڕاگیرا
    زیاتر

    دوو ئامێری ئۆتۆماتیکی شوشتن و تعقیم کردنی ئامێره‌کانی پێنور (ناظور ) گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۱٥ دوو ئامێری شوشتن و تعقیم کردنی ێامێره‌کانی پێنور (ناظور)گه‌یشته‌ به‌شی سه‌نته‌ری هه‌رس و جگه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری که‌ ئه‌م ئامێرانه‌ پێشتر له‌ هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک نه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌نته‌ره‌ تایبه‌تیه‌کانیش بوونی نیه‌ .
    شایه‌نی باسه‌ ئه‌م ئامێره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی به‌ پاکترین شێوه‌ ئامێره‌کان پاک ده‌کاته‌وه‌ .
    به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری سوپاسی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌که‌ین بۆ دابین کردنی ئه‌م ئامێرانه‌
    زیاتر

    خولی ڕاهێنان,Training course for medical staff

    خولی ڕاهێنان
    زیاتر

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۳ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د.به‌کر کورده‌) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ چوو له‌گه‌ڵ گشت سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۳ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د.به‌کر کورده‌) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ چوو له‌گه‌ڵ گشت سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ،
    کۆبونه‌وه‌که‌ درێژه‌ پێده‌ری کۆبونه‌وه‌کانی ڕابردوو بوو که‌ هه‌موو دوو هه‌فته‌ جارێک له‌ ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجامده‌درێت سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م گیروو گرفتانه‌ی دێنه‌ پێش بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری هاوڵاتیان له‌کاتی سه‌ردانی کردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌.
    زیاتر

    به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌گه‌ل لێپرسراوی به‌شه‌کان کۆبۆوه‌

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۲/۱ به‌سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری کارگێڕی و سه‌رۆکی په‌رستاران کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه‌ چوو له‌گه‌ل لێپرسراوی به‌شی ڕاوێژکاریه‌کان  نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌ گیرو گرفتانه‌ی که‌ دێنه‌ به‌رده‌م هاوڵاتیان له‌کاتی سه‌ردانی کردنیان بۆ به‌شی ڕاوێژکاریه‌کان .
    زیاتر

    ۳۰ ته‌ن هاوکاری له‌ ده‌رمان پێداویستی پزیشکی گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری

    ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ۲۰۱٥/۱۱/۲٥ ڕێکخراوی مانگی سوری اماراتی با هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بڕی ۳۰ ته‌ن ده‌رمان و پێدا ویستی پزیشکی وه‌کو یارمه‌تی و هاوکاری گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ، شایه‌نی باسه‌ له‌و ڕێو ره‌سمه‌دا به‌ ئاماده‌ بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و کونسولی گشتی ئیمارات له‌ هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری وستافی کارگێری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری به‌ ڕێوه‌ چوو وه‌هه‌روه‌ها سوپاس ی وڵاتی ئیماڕات کرا بۆ ئه‌م هاوکاریه‌ به‌رده‌وامانه‌ی پێشکه‌شی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت.
    زیاتر

    ئامێری نوێی( Flexible bronchoscopy)گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۱/۲۳ به‌ ئاماده‌بونی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری (د.به‌کر کورده‌ )و(د. حمه‌نجم جاف)سه‌رۆکی بۆردی کوردستانی و به‌ئاماده‌بوونی ستافی کارگێری له‌ رێو ڕه‌سمێکدا ئامێری(Flexible bronchoscopy) نوێ ی تایبه‌ت مه‌ند به‌ بینینی سیه‌کان ده‌ست به‌کاربوو له‌ به‌شی تایبه‌ت به‌و بواره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دوای ئه‌وه‌ی دابین کرابوو له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر.
    شا یه‌نی باسه‌ ئه‌م ئامێره‌ له‌ گشت له‌ نه‌خۆشخانه‌ حکومیه‌کان ته‌نها له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌یه‌ و کاری پێ ده‌کرێت .
    زیاتر

    کۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی به‌رێوه‌به‌رو ستافی کارگێری و سه‌رۆک به‌شه‌کان به‌ڕێوه‌چوو

    به‌ سه‌ر په‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ به‌رێز (د.به‌کر کورده‌) و به‌ ئاماده‌بوونی ستافی کارگێری کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا له‌گه‌ل سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری،
    له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و گیرو گرفتانه‌ی که‌ دێنه‌ پێش له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان پزیشک ونه‌ خۆش له‌ کاتی نه‌شته‌رگه‌ری ،
    وه‌ هه‌روها باس له‌وه‌ کرا که‌ چۆن کار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌ت گوزاری پئشکه‌شی هاوڵاتیان بکرێت کاتێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌که‌ن
    شایه‌نی باسه‌ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ دوو هه‌فته‌ جارێک له‌ ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ ێه‌نجام ده‌درێت
    زیاتر

    دوای کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرێ ئه‌مرۆ نهۆمی سێ یه‌می ئه‌م سه‌نته‌ره‌ دوای فراوان کردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کرایه‌وه‌

    ئه‌مرۆ رێکه‌وتی ۲۰۱٥/۱۱/۱۰ به‌ ئاماده‌ بونی به‌رێزان وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری نهۆمی سێیه‌می سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرێ کرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی نۆژه‌نکرایه‌وه‌و هه‌موو که‌ل و په‌له‌کانی بۆ دابین کرا له‌لایه‌ن سندوقی کۆمه‌ک بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌.
    زیاتر

    کۆبونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رو ستافی کارگێری و سه‌رۆک به‌شه‌کان به‌ڕێوه‌چوو

    به‌ سه‌ر په‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ به‌رێز (د.به‌کر کورده‌) و به‌ ئاماده‌بوونی ستافی کارگێری ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 2015/10/22 کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا له‌گه‌ل سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری،
    له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و گیرو گرفتانه‌ی که‌ دێنه‌ پێش له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان پزیشک ونه‌ خۆش له‌ کاتی نه‌شته‌رگه‌ری ،
    وه‌ هه‌روها باس له‌وه‌ کرا که‌ چۆن کار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌ت گوزاری پئشکه‌شی هاوڵاتیان بکرێت کاتێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌که‌ن .
    زیاتر

    کۆبونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رله‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شه‌کان ئه‌نجامدرا

    ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 2015/10/5 به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز(د۰بکر کورده‌)به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شه‌کان به‌رێوه‌ چوو مه‌به‌ست له‌کۆبونه‌وه‌که‌ گفتۆکردن بو له‌و که‌م و کوریانه‌ی هه‌یه‌ له‌به‌شه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر و زیاتر خزمه‌تی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌
    زیاتر

    کردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێکی نوێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری فێرکاری

    ئه‌مڕۆ به‌رواری ۲۲/۹/۲۰۱٥ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندهروستی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هۆلی نه‌شته‌رگه‌ی له‌ به‌شی ئافره‌تان و هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری برینکاری له‌ نهۆمی یه‌که‌م هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری میزه‌ڕۆ له‌ نهۆمی دووه‌م و هۆبه‌ی به‌ردشکاندن و باڵاخانه‌یه‌کی نوێ که‌ بۆ ڕاوێژکاریه‌کان دروست کرابوو کرانه‌وه‌ .
    زیاتر

    کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی کارگێری به‌رێوه‌ چوو

    به‌ اماده‌بوونی به‌ڕێز (د.شاخه‌وان دزه‌یی) به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پشکنین و به‌دواداچوون له‌ برێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌سه‌ر په‌رشتی به‌رێز(د.بۆتان عبدالقادر) جێگری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری به‌رێوه‌ چوو ،شایه‌نی باسه‌ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دوو هه‌فته‌ جارێک ئه‌نجامده‌درێت
    زیاتر

    له‌ڕێوره‌سمێکدا بڕوانامه‌ی خولی فریاکه‌وتنی سه‌ره‌تایی به‌خشرایه‌ کارمه‌ندان .

    ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۱٦/۹/۲۰۱٥ سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پزیشکی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ڵسا به‌ دابه‌شکردنی بڕوانامه‌ی خولی فریاکه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆئه‌م کارمه‌ندانه‌ی به‌ژداری ئه‌م خوله‌یان کردبوو ،
    شایه‌نی باسه‌ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (د.سامان به‌رزنجی) به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به‌رێز(د.به‌کر کورده‌) به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ریزگاری به‌رێوه‌چوو.
    زیاتر

    کۆبونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رو ستافی کارگێری و سه‌رۆک به‌شه‌کان به‌ڕێوه‌چوو

    به‌ سه‌ر په‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ به‌رێز (د.به‌کر کورده‌) و به‌ ئاماده‌بوونی ستافی کارگێری کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا له‌گه‌ل سه‌رۆک به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری،
    له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و گیرو گرفتانه‌ی که‌ دێنه‌ پێش له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان پزیشک ونه‌ خۆش له‌ کاتی نه‌شته‌رگه‌ری ،
    وه‌ هه‌روها باس له‌وه‌ کرا که‌ چۆن کار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌ت گوزاری پئشکه‌شی هاوڵاتیان بکرێت کاتێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌که‌ن .
    زیاتر