سەنتەری راهێنانی پزیشکی

ئامانجەکانی سەنتەری ڕاهێنانی پزیشکی :

پەرەپێدانی چالاکی زانستی لەسەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی پزیشکان و کارمەندان بۆ پێشکەش کردنی باشترین ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست.

ئەرکەکانی سەنتەری ڕاهێنانی پزیشکی:

١-دانانی خشتەی چالاکی زانستی بەهەمئاهەنگی لەگەڵ بەشەکانی نەخۆشخانە بەشێوەیەکی وەرزی.

٢-کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پزیشکی بۆ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە.

٣-ڕێکخستنی کۆنفرانس وکۆبونەوەی زانستی بەهەمئاهەنگی لەگەڵ بەشەکانی نەخۆشخانە.

٤-دانانی داتای ڵێکۆڵینەوەو ئۆدیت بەمەبەستی باشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی نەخۆشخانە.

٥-سەرپەڕشتی کردن و بەخشینی بەڵگەی فێرکردنی بەردەوام بۆ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە.

٦-ڕایکردنی کاروباری ڕاهێنانی پزیشکانی خوێندنی باڵا سەر بە ئەنجومەنی بۆردی کوردستانی و عەرەبی وعێراقی.

٧-دروستکردنی پەیوەندی زانستی لە گەڵ  ڕێکخراو زانکۆ و کۆلێژە زانستیەکانی ناوەو دەرەوەی وڵات.

وێنەکان

بەشەکان