راوێژکاری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو

راوێژکاری چاو:
راوێژکاری چاو دەکەوێتە نهۆمی زەمین. دەکەوێتە ناوەڕاستی یەکێک لە رێڕەوە سەرەکییەکانی ناو نەخۆشخانە. لەگەڵ راوێژکاری قورگ و لووت و راوێژکاری روو و شەویلاگ دەکەونە هەمان سێکشن. هۆبەیەکە لە سێ یەکە پێکهاتووە:
  • یەکەی راوێژکاری دەرەکی: ئەم یەکەیە رۆژانە ئەو نەخۆشانە بەڕێ دەکات کە لە لایەن بنکە تەندروستییەکانەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن. رۆژانەپزیشکانی چاو لە راوێژکاری زیاتر لە سەد نەخۆش دەبینن بە تێکڕا.
 
  • یەکەی لەیزەری چاو: چەندین ئامێری لەیزەری چاومان هەیە بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە شەکرەی چاو، ئاوی رەش و پاککردنەوەی هاوێنەی ناو چاو دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی. ئەم لەیزەرانە لەیزەری شکانەوەیی (چاویلکە فڕێدان)ی تێدا نییە.
 
  • یەکەی پشکنینی تەواوکاری: لێرە چەندین ئامێری گرانبەها و پێشکەوتوو لە خزمەتی هاوڵاتیاندان. لە نموونەی ئەو ئامێرانە سۆناری چاو، تۆپۆگرافیای گلێنە، پانتایی بینین، وێنەگری بناوانی چاو (تۆڕە) و هاوێنەپێو و بایۆمەتری چاو.
 
هەواڵەکردنی نەخۆش:
لە راوێژکاری چاوی نەخۆشخانە تەنها ئەم نەخۆشانە بەڕێ دەکرێن:

 
  • لە لایەن پزیشکێکەوە لە بنکە تەندروستییەکانەوە رەوانە کراون و نامەی هەواڵەکردنیان پێیە.
  • لە لایەن راوێژکارییەکی دیکەی نەخۆشخانەوە رەوانە کراون.
  • پزیشکانی پسپۆڕی چاو دەتوانن لە کلینیکی تایبەتی خۆیانەوە نەخۆش رەوانە بکەن ئەگەر پێویستی بە پشکنین یان چارەسەرێکی تەواوکاری هەبوو.

بۆیە ئەگەر گرفتێکی چاوت هەبوو ئەوا سەردانی بنکەیەکی تەندروستی چاو بکە لە سەرەتادا. ئێستا لە زۆربەی بنکە تەندروستییەکان پزیشکی پسپۆڕی چاو دادەنیشێت. ئەگەر گرفت یان نەخۆشییەکەت پێویست بکات ئەوا نامەی هەواڵەکردنت پێ دەدات بۆ سەردانکردنی بەشەکەمان. ئەگەر پزیشکێکی پسپوڕی دیکەت بینی داوای لێ کردی سەردانی پزیشکی چاویش بکەیت، ئەوا داوای نامەیەکی ئاراستەکراوی لێ بکە بۆ بەشی چاوی نەخۆشخانەکەمان.

بەڕێوەبردنی راوێژکاری:
 
د. بێستون عمر صالح سەرۆکی بەشی چاو
صمد محمد خضر
لێپرسراوی هۆبەی راوێژکاری
 
 
تیمی پزیشکی:
ئەم کارمەند و پزیشکە پسپۆڕانە لە بەشی چاوی نەخۆشخانەکەمان راوێژکاری و خزمەتگوزاری دیکەی چاو پێشکەش دەکەن

راوێژکاری:

 
شەممە د. بێستون عمر صالح د. ئارام طارق
یەکشەممە د. کارزان عشقی د. دیدار صدیق
دووشەممە د. ماهر هرمز د. عمر عثمان
سێشەممە د. شوان عبدالرحیم د. تارا وسام
چوارشەممە د. گۆران محمد کۆیی د. نیشتمان هاشم
پێنجشەممە د. گۆران بەرزنجی  
 
 چاویلکەسازی و بینینپێوی:

مدنی


پشکنینی تەواوکاری:

ئازاد رشید عثمان
عیسی خانۆ


لەیزەری چاو:

ئازاد رشید عثمان
عیسی خانۆ


کارمەندانی دیکەی راوێژکاری:

نوزاد
عثمان
فؤاد
مصطفی

 

خزمەتگوزاری